Mehmet Karakaş,Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
ساكاریا – AA
مسته‌فا بۆغاز-ی ته‌مه‌ن ١٠٤ ساڵ كه حه‌وت منداڵ و ٧٠ نه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیشیدا هێشتا رۆژانه له كێڵگه كار ده‌كات.
مسته‌فا بۆغاز كه له شارۆچكه‌ی ئاكیاز-ی پارێزگای ساكاریا ده‌ژی، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌موو كارێكی وه‌ك دار بڕین، بۆیاغكردن، كۆكردنه‌وه‌ی گیا و كاره‌كانی كێڵگه ده‌كات و هۆكاری گه‌نج مانه‌وه‌یشی بۆ كاركردن وه‌ك هه‌نگ و خواردنی ماست و هه‌نگوین ده‌گێڕێته‌وه.
مسته‌فا بۆغاز له‌باره‌ی گرنگی خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و سروشتییه‌وه گوتی: "زۆر گرنگی به خۆراكم ده‌ده‌م و هه‌موو رۆژێك هه‌نگوین، كه‌ره و به‌رهه‌مه شیرییه‌كان ده‌خۆم. له ته‌مه‌نی گه‌نجیمدا كاری باخچه‌وانی و كێڵگه‌م ده‌كرد. به‌یانیان كه هه‌ڵده‌ستم ده‌چمه كێڵگه. سوپاس بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم ١٠٤ ساڵه هێشتا رۆژوو ده‌گرم و نوێژه‌كانم ده‌كه‌م".