Emre Ayvaz
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ساکاریا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب (فەتۆ|پەدەیە) کە لە ١٠ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای ساکاریا بوو، ٢١ گومانلێکراو دەستگیرکران.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی، دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لەبارەی ئەو گومانلێکراوانەی سەرلەنوێ چوونەتەوە ناو رێکخستنەکانی فەتۆ/پەدەیە و لەژێر ناوی ''ماڵەکانی نهێنیی و خوێندکار'' چالاکیان ئەنجامداوە و خەڵک و پشتیوانی مادییان بۆ رێکخراوەکە کۆکردووەتەوە.
بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد لەو بارەیەوە، لەو چوارچێوەیەشدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٩ گومانلێکراو دەرکرا.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوە تاوانە رێکخراوەکان و قاچاغچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا لە ساکاریا، ئەنقەرە، بایبورت، دیاربەکر، ئیسپارتا، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، کارابوک، کاجائەلی و ییزگات ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا و ٢١ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
ژمارەیەک لەو گومانلێکراوانەی دەستگیرکرابوون برانە ساکاریا و کارەکانی ئاسایش لەبارەیانەوە درێژەی هەیە.
هاوکات کارەکان بۆ دەستگیرکردنی هەشت گومانلێکراوە هەڵاتووەکەی دیکە درێژەی هەیە.