جيهان

دەستبەسەرکردنی ئەو سیخوڕەی ئیمارات کە لە تورکیا دەستگیرکرابوو

هاووڵاتی ئوردن، ئەحمەد مەحمود عەیاش ئەلئەستەل کە لە تورکیا دەستگیرکرا و بانگەشەی ئەوە دەکرێت بۆ بەرژەوەندی ئیمارات کاری کردووە، دەستبەسەرکرا.

Ömer Faruk Cebeci  | 21.10.2020 - نوێکردنەوە : 21.10.2020
دەستبەسەرکردنی ئەو سیخوڕەی ئیمارات کە لە تورکیا دەستگیرکرابوو

Sakarya

ساکاریا - AA

ئەو سیخوڕەی لە تورکیا دەستگیرکرا و بانگەشەی ئەوە دەکرێت بۆ بەرژەوەندی ئیمارات کاری کردووە، دەستبەسەرکرا.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ساکاریاوە بەڕێوەدەچێت، هاووڵاتی ئوردن، ئەحمەد مەحمود عەیاش ئەلئەستەل کە دەرکەوتووە کاری سیخوڕی بۆ ئیمارات کردووە، لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ساکاریا و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (MiT)وە لە ساکاریا، دەستگیرکرا.

ئەحمەد مەحمود عەیاش ئەلئەستەل دوای تەواوبوونی رێوشوێنەکانی دۆسیەکەی لە ئاسایش رەوانەی دادگا کرا و لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستبەسەرکرا.

ئەحمەد مەحمود عەیاش ئەلئەستەل بە ناسنامەی ساختەی رۆژنامەنووسی نەیاری ئیماراتەوە دزەی کردووەتە ناو رێکخراوی هزری ئیخوان موسلمینەوە و زانیاریی و بەڵگەی کۆکردووەتەوە.

دەرکەوتووە کە ئەحمەد مەحمود عەیاش ئەلئەستەل لەبارەی عەرەبە نەیارەکان و ئیخوان موسلمینەوە بەرنامەی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە تورکیایە.

ئەحمەد مەحمود عەیاش ئەلئەستەل لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ جیهان، پێشهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان زانیاری داوە بە ئیمارات و راپۆرتی داوە لەبارەی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ).


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن