جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی پێوانه‌یی تووشبوون به‌ كۆرۆنا لە هەرێم: ١٠٧٨

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٧٥ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ١٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 21.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
ژماره‌ی پێوانه‌یی تووشبوون به‌ كۆرۆنا لە هەرێم: ١٠٧٨

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە رۆژێکدا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٤٧١ تووشبوو، ٤٢٢ لە هەولێر، ١٠٠ لە سلێمانی، ٢٤ لە گەرمیان، ٢٤ لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٣٧ تووشبوو".

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٤٩ کەس، ١٤٣ کەس لە هەولێر، ٣٣ کەس لە سلێمانی، ٢٩ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش ٢١ کەس.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج کەس لە هەولێر، پێنج کەس لە دهۆک، سێ کەس لە سلێمانی و دوو کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٦٤ هەزار و ٨٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە کە ٣٨ هەزار و ٥٦١ کەسیان چاکبوونەتەوە، ٢٤ هەزار و ٣٦ یان ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و دوو هەزار و ٢٢٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın