Salih Bilici
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ساکاریا - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بێ ئەوەی ناوی بهێنێت، کاردانەوەی بەرامبەر کاندیدبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ سەرۆکایەتی کۆمار نیشاندا و رایگەیاند: "تیرۆریست نابێتە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار. برا کوردەکانم ئەم گەمەیە تێکدەدەنەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی کە لەلایەن پارتەکەیەوە کە ساکاریا سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوانی شارەکە کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند: "پشتیوان بە خوای گەورە، تا ئەو کاتەی یەک تیرۆریست کە لوولەی تفەنگەکەی لە سووریا و لەعێراق کردبێتە وڵاتەکەمان، ئەم خەباتە بەردەوام دەبێت".
دواتر رەخنەی لە روونکردنەوەکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو و کاندیدی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، موحەڕەم ئینجە گرت و رایگەیاند: "خۆ باسی ئابووریی دهكهن.. ئهی كاك كهمال، ئهی موحهڕهم، ئێوه ناتوانن لهو كارانه تێبگهن. تهنانهت نهتانتوانی ببنه شاگرد".
سەرکۆماری تورکیا دواتر رایگەیاند: "لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا تورکیا بە دابینکردنی نزیکەی هەشت ملیۆن هەلی کار، هێندەی سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا دەرفەتی کارکردنی رەخساندووە. دەڵێن 'ئابووریی'، ئێوە تەماشای ئەو گەمانە مەکەن کە لەڕێگەی دراوەوە ئەنجامدەدرێن. ئەمانە گەمەگەلێکن کە لە دژی تورکیا ئەنجامدەدرێن. ئینشائەڵڵا دوای ٢٤ی حوزەیران لێپرسینەوە لەمانە دەکەین".
پاشان گوتی: "كاك كهمال جوان لهمه بگره. ئێوه میشكتان ئۆتۆمۆبیل و مۆتۆمۆبیل ناگرێت. له ساڵی 2002دا كه 91 ههزار ئۆتۆمۆبیل له توركیادا فرۆشراوه، ساڵی رابردوو 723 ههزاری تیادا فرۆشراوه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر هەڵسەنگاندنی بۆ لێدوانەکانی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، موحەڕەم ئینجە سەبارەت بە جەنەراڵ مەتین تەمەل کە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی بەڕێوەبرد، کرد و رایگەیاند: "ئەو سنوور بەزاندنەی ئەو کەسەتان بینی کە کەمال کلچدارئۆغڵو گوتی 'وەرە بزانم موحەڕەم' و کردییە کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار سەبارەت بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینمان، مەتین تەمەل پاشا گوێ لێبوو، ئەو کەسەی ؟ گۆڕەپان بە گۆڕەپان دەگەڕێت و دەڵێت 'من پلەی سەربازیی ئەو فەرماندەیە لێدەکەمەوە'. تۆ کێیت و تۆ چیت؟ تۆ هێشتا فێرنەبوویت کە ئەمە وڵاتێکی یاسا سەروەرە؟ رێگە بە تۆ نادەن ئەو پلە سەربازییە لێبکەیتەوە. تۆ پلەی سەربازیی لێدەکەیتەوە؟ دوایی ئەو پلە سەربازییە دەدەیتە سەڵاحەدین دەمیرتاش کە چوویت بۆ سەردانی؟".