Merve Yıldızalp
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ھەکاری - AA
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئێمە دەرد و کێشەیەکمان نییە لەبارەی برایانی کوردمان. ئەوان برای ئێمەن. شانازی بە کوردبوونتانەوە بکەن، بە شانازیەوە بڵێن کە کوردن، لەبەرئەوە ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیچ شتێکتان بەرامبەر بکات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئەمریکا و ئەورووپا یەکیان گرتووە و دەڵێن 'با دەوڵەتێک بۆ کوردەکان دامەزرێنین'. ئێرە دەوڵەتی کوردەکانە، خاکی ئانادۆڵو. بڕۆنە بەردەرگایەکی دیکە".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "خوشک و براکانمان کێشەیەکیان بەناوی کێشەی پەکەکە ھەیە. ئەمانە بوونەتە بەڵا بۆ کورد و تورک و سەرجەم مرۆڤە بێتاوانەکان. ھەموو پێکەوە ھەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو بەڵایە لەناوبەرین، سوێندمان خواردووە، ئینشائەڵڵا پێکەوە سەردەکەوین".