توركيا

تورکیا.. دادگاییکردنی حەوت گومانلێکراوی تەقینەوەکەی کارگەیەکی یاری ئاگرین دەستپێدەکات

داواکاری گشتی ساکاریا نووسراوی پەیوەندیدار بەم حەوت گومانلێکراوە کە ٢٧ لاپەرە پێکدێت و سکاڵای ١٠٨ کەس لەخۆ دەگرێ،رەوانەی ھۆبەی ١ی دادگای سزای توندی سکاریا کرد.

Emre Ayvaz  | 23.10.2020 - نوێکردنەوە : 24.10.2020
تورکیا.. دادگاییکردنی حەوت گومانلێکراوی تەقینەوەکەی کارگەیەکی یاری ئاگرین دەستپێدەکات

Sakarya

ساکاریا - AA

لە رووداوی تەقینەوەی کارگەیەکی دروستکردنی یاری ئاگرین لە شارۆچکەی خەندەق سەربە پارێزگای ساکاریا بە تاوانی "کەموکورتی بە ئەنقەست و بوونە ھۆکار بۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین کەس" داوای زیندانی دوو ساڵ و ھەشت مانگ تا ٢٢ ساڵ و شەش مانگ بۆ ھەریەک لە حەوت گومانلێکراو دەکرێت کە پێنجیان تا ئێستا دەستبەسەر کراون.

داواکاری گشتی ساکاریا نووسراوی پەیوەندیدار بەم حەوت گومانلێکراوە کە ٢٧ لاپەرە پێکدێت و سکاڵای ١٠٨ کەس لەخۆ دەگرێ،رەوانەی ھۆبەی ١ی دادگای سزای توندی سکاریا کرد.

دادگاش نووسراوی داواکاریی گشتی قبوڵ کرد و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە داگاییکردنی ئەو گومانلێکراوانە بکرێ.

لە ٣ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی یاری ئاگرین لە شارۆچکەی خەندەق سەربە پارێزگای ساکاریا روویداوە، لە رووداوەکەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın