Kerem Kocalar,Ramal Abdullah Mahmood
12 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
عه‌نتاب – AA
پێده‌چێ ئه‌مساڵ به‌رهه‌می فسته‌ق له عه‌نتاب به‌هۆی سوڕی به‌رهه‌مه‌وه كه ساڵێك به‌رهه‌می زۆره و ساڵی دواتر به‌رهه‌می كه‌مه یه‌ك له‌سه‌ر سێی ساڵی رابردوو بێت.
له دۆخی ئاسایی‌دا هه‌ر دار فستهقێك ٣٠ كیلۆگرام فسته‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنێ به‌ڵام به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی بۆماوه‌یی هه‌ر دار فستهقێكی عه‌نتاب ساڵێك دواتر ١٠ كیلۆگرام فسته‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنێ. به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فسته‌قیش بووه‌ته هۆی دڵخۆشی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فسته‌ق.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وارانی فسته‌قی عه‌نتاب، نه‌شئه‌ت ئوچار به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌هۆی باران بارینی زۆر له‌م ساڵدا ١٥ رۆژ پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می فسته‌ق دواكه‌وتووه. گوتی: "ساڵی رابردوو به تێكڕایی نزیكه‌ی ٢٢٠ هه‌زار تۆن فستهقمان به‌رهه‌مهێنابوو ئه‌مساڵ پێده‌چێ ڕێژه‌كه‌ی كه‌م ببێته‌وه بۆ ٧٠ هه‌زار تۆن. نرخی فسته‌قیش به به‌راورد به ساڵی رابردوو له سه‌دا ٢٥ به‌رزبۆته‌وه".