Ali Mukerem
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
کەرکووک -AA
لە شاری کەرکووک، ژنێکی تووش بوو بەشێرپەنجە، بەهۆی کەمدەرامەتیەوە ناتوانێت دەرمانەکانی بکرێت کە نرخەکەی ٧٠٠ دۆلارە، بەڵام رێگایەکی تری چارەسەریی دۆزیوەتەوە و گۆشتی ماری ژەهراویی دەخوات.
سەڤینچ سەیفەددین ئەو ژنە تووش بووەیە بەشێرپەنجە و لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە ٥ ساڵ و ٤ مانگ لەمەوبەر دوای ئەوەی چۆتە لای دکتۆر، بۆی دەرکەوتووە کە تووشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە و وەک چارەسەریش لە رێگەی لێزەر هەزار و ٢٠٠ دۆلار و بۆ هەر دۆزێکی کیمیاتەراپی ٧٠٠ دۆلاری پێویست بوو. بەڵام بەهۆی کەمدەرامەتیەوە نەتوانیوە ئەو چارەسەریانە وەرگرێت، لەسەر رێنمایی کەسە نزیکەکانی دەستی داوەتە گۆشتی ماری ژەهراوی.
سەڤینچ سەیفەددین باس لەوە دەکات هەر مارێک لەبری چارەسەرییە بۆ مانگێک و لە رێگەی شوانەکانی ناوچەکەوە مارەکەی دەستدەکەوێت بە ٤٠-٥٠ دۆلار و ئاماژە بەوە دەکات کە هەر مارێک مانگێک تەمەنی ئەویان درێژ کردۆتەوە و دەڵێت "مارەکە کە بەدرێژایی یەک هەفتە لەناو بەفرگردا هەڵیدەگرم، دواتر وەک گۆشتی تر ئامادەی دەکەم و بەو چەشنەش بۆ یەک مانگ تەواوی لەشم دەگات بەتەندروستی خۆی".
ئەو توشبووەی شێرپەنجە ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی شەڕی داعش و داخستنی رێگای هەندێک لە گوندەکان لەماوەی دوو ساڵی پێشوودا نرخی ئەو جۆرە ماری کە دەیانخوات بەرزبووەتەوە بەڵام هەر دەتوانێت دەستیی بکەوێت.