Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
نیویۆرک - AA
نووسەران و هونەرمەندانی ئەمریکا لە یادی لەدایکبوونی چالاکوانی ئەمریکی رەشپێست، مارتین لوسەر کینگ پارێزەری مافی مرۆڤدا، بەپەخشان و شیعر پرۆتەستۆی دۆناڵد ترەمپ-یان کرد.
رێکخراوی پێن-ی ئەمریکی لە یادی لەدایکبوونی مارتین لوسەر کینگدا کۆڕێکی شیعری و پەخشانی بۆ ئەدیبان و هونەرمەندان رێکخست.
لە تەواوی ئەمریکادا لە نزیکەی ٩٠ شوێن هەمان چالاکی ئەنجام درا.
لە چالاکیەکی رێکخراوەکەدا کە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو بەناوی "نووسەران خەبات دەکەن، پێکەوە هەموو بەیەک دەنگ" چالاکییەکیان لەشێوەی خۆپیشاندان ئەنجام دا و تێیدا چەندین شاعیرو نووسەر بەشداربوون لەوانە رۆبەرت پینسکی و ریتا دۆڤ شیعر و پەخشانیان بۆ ئامادەبووان دەخوێندەوە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەدا گرووپێک بەرەو بینای ترەمپ بەڕێ کەوتن و مادەیەکی زیادەی دەستووریان ئیمزا کرد کە ئاماژە بوو بەزامنکردنی ئازادی رادەربڕین.
ماددەکە واژووی زیاتر لە ١١٠ هەزار کەسی لەسەرە و داوا کراوە کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەکاتی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراو، دۆناڵد ترەمپدا باس لەمادەییەکی دەستووریش بکرێت کە لێپێچینەوە بێت لەسەر وابەستەیی بەبنەماکانی دەستووری تایبەت بەئازادی رادەربڕین.