Zana Natık Kerem
06 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
لە شاری ھەولێر، ئامادەکارییەکان بۆ رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر محمد (ﷺ)، دەستی پێ کردووە و تەواوی بازاڕەکانی شارەکە بەو بۆنەیەوە رازێندراونەتەوە.
لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری ھەولێر، بە ھەڵواسینی تابلۆ رەنگاوڕەنگ ئامادەکاریی دەکرێت بۆ یادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (ﷺ).
بەو بۆنەیەوە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شارەکە، بە جوانی رازێندراونەتەوە.
ساڵانە لە ١٢ی مانگی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محمد (ﷺ)، لەسەرتاسەری جیھانیی ئیسلامیی، رێوڕەسمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و موسڵمانان بە جۆش و خڕۆشەوە بەشداری لە بۆنەکەدا دەکەن.
ھاوکات بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محمد (ﷺ) لە ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی کراوە بە پشووی فەرمیی.