Sarmand Hameed
07 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، کاریان لەسەر ستراتیژییەکی گشتگیر لە بواری کارەبادا کردووە و دوای تەواوبوونی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردن، هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ سعوودیە و کەنداو دەبەسترێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن، بیشر ھانی خەساونە بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبایی نێوان ھەردوو وڵاتیان دانا.
مستەفا کازمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "کارمان لەسەر ستراتیژییەکی گشتگیر لە بواری کارەبادا کرد و چەندین پرۆژەمان لەو بوارەدا تەواوکرد".
لەبارەی هەنگاوی داهاتووی عێراق لە دوای بەستنەوەی هێڵی کارەبای وڵاتەکە لەگەڵ ئوردن، کازمی رایگەیاندووە، بەستنەوەی هێڵی کارەبای وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوود تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونیشی، هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ سعوودیە و کەنداو دەبەسترێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاندووە بەردەوامن لە کارکردن بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە وزەی جێگرەوە و خاوێن و دەرهێنانی غاز لەپێناو سەقامگیریی لە وزەی کارەبا لە عێراقدا.