Rewa Mahmood Hasan
07 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
سلێمانی-AA
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بۆ یەکەم جار نمایشی ئەسپی رەسەنی عەرەبی بەڕێوەچوو.
لە نمایشەکەدا کە لە لایەن یانەی ئەسپسواریی گاردیناوە لە ناوچەی دەشتایی تانجەرۆ رێکخرابوو، زیاتر لە ٢٠ ئەسپ کە لە هەولێر و سلێمانییەوە هێنرابوون، بەشدارییان پێکرا.
رێکخەری چالاکییە، گۆران ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە نمایشەکەدا ٢٤ ئەسپ بەشدارییان پێکراوە و پێشبرکێیەکیش رێکدەخرێت تەنها بۆ نمایش و خۆشەویستکردنی ئەو وەرزشە لەنێو هاووڵاتییاندا.
یهكێك له بهشدارانی نمایشهكه، زینە رێبوار عەبدوڵڵا-یه كه لە تەمەنی چوار ساڵییەوە فێری ئەسپسواری بووە و ماوەی دوو ساڵ و نیوە بەهاوکاری خێزانەکەی ئەسپسواری دەکات.
یهكێكی دیكه له بهشداربووانی نمایشهكه، لەنیا فاخیر تەمەن هەشت ساڵانه كه ههر لە منداڵییەوە لە باوکییەوە فێری ئەسپسواری بووە، لە هەولێرەوە هاتبوون بۆ چالاکییە، ئەو کە ئێستا لە قۆناغی سێی بنەڕەتییە، زۆر دڵخۆشە بە بەشدارییکردنی.