Zana Natık Kerem
06 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە سەر سنووری عێراق-ئوردن کە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن، بیشر ھانی خەساونە بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبایی نێوان ھەردوو وڵات دادەنێن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی گەیشتووەتە سەر سنووری عێراق-ئوردن.
راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن، بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبایی عێراق-ئوردن دادەنێن، بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.
لە ماوەکانی رابردوودا، عێراق ژمارەیەک رێککەوتننامەی لەگەڵ ئێران و سعوودیە بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا واژووکردووە کە بەپێی رێککەوتننامەکان، عێراق بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، گاز لە ئێران ھاوردە دەکات، هەروەها کارەبا لە سعوودیەوە دەکڕێت.
لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو کە بەرھەمھێنانی کارەبا، بەرزرترین ئاستی تۆمارکردووە و گەیشتوووتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات.
حکوومەتی عێراق رایگەیاندووە کە بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستیی ھاووڵاتییان، دامەزراوە و کەرتی پیشەسازیی پێویستییان بە ٣٠ ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.