Sarmand Hameed
02 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان، لە شاری هەولێر خەلات و دیاری بەسەر منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە دابەشکرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی کردووە و خەلات و دیاری تایبەتی پارێزگای هەولێری بەسەر منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە دابەشکردووە.
لەسەردانەکەیدا ئومێد خۆشناو وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان، هیوای سەلامەتی و تەندروستیی بۆ هەموو منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە خواستووە و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەکە کردووە لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەش بە تووشبووان و نەخۆشانی شێرپەنجەی دەکەن.