ژيان

بەفر بارین لەسەر چیای کاچکار لە مانگی حوزەیراندا

Muhittin Sandıkçı  | 03.06.2021 - نوێکردنەوە : 04.06.2021
بەفر بارین لەسەر چیای کاچکار لە مانگی حوزەیراندا

Rize

ریزە - AA

بەفر بارین لە مانگی حوزەیراندا لە کوێستانەکانی پارکی نیشتمانیی چیاکانی کاچکار، دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێشی دروستکردووە.

پارکی نیشتمانیی چیاکانی کاچکار لە سنوورەکانی ئارتڤین و شارۆچکەی چاملیهامشین سەربە پارێزگای ریزە کە بە سروشتە جوانەکەی بەناوبانگی کردووە، لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما تیایدا بۆ خوار پلەکانی گەرمای ئاسایی وەرزدا، بەفری تیایدا باری.

بەهۆی بەفر بارینەوە کوێستانەکان بەرگی سپیان پۆشی کە ئەوەیش دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.

چیاکانی کاچکار کە سێ هەزار و ٩٣٧ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و بەرزترین چیای خۆرهەڵاتی دەیای رەشە لە بەشێکی زۆری ساڵدا بەفر بەسەر لووتکەکەیەوە دەمێنێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın