Mesut Varol,Özkan Bilgin
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
وان - AA
دوورگەی ئاختامار و کڵێسای سەر دوورگەکە کە ساڵانە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانیی سەردانی دەکەن، بەهۆی بەفربارینەوە سپیان پۆشیوە و بووەتە شوێنێک کە گەشتیاران زۆر سەردانی دەکەن.
دوورگەکە کە دەکەوێتە قەزای گەڤاش لە وەرزی بەهاردا، جوانی درەختەکانی بادەم و لە وەرزی هاویندا، تێکەڵبوونی شینی ئاسمان لەگەڵ شینی دەریاچەی وان، هەروەها لە وەرزی زستانانیشدا، بە پۆشینی تارای سپی دیمەنێکی زۆرجوان بە ناوچەکە دەبەخشێت کە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
گەشتیارانی ناوخۆی و بیانی بۆ گەیشتن بە دوورگەکە روو دەکەنە کەناری قەزاکانی گەڤاش و ئەدرەمیت و لەوێوە بە بەلەم لە دوای نزیکەی نیو کاتژمێر دەگەنە دوورگەکە.
دوای دوو رۆژ لە بەفربارین لە شارەکە، گەشتیاران سەردانی ناوچەکەیان کرد و بە دوورگە و شوێنەوارە مێژووییەکانیدا گەڕان کە لەناو دەریاچە شینەکەدا سپی پۆشیوە.
دوورگەکە کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکانی شارەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا پێشوازیی لە ١٣٤ هەزار و ٥٧٠ گەشتیار کردووە.