Emre Ilıkan,Necmettin Karaca,Sayim Harmancı,Sabri Yıldırım,Şener Toktaş
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
وان - AA
له پارێزگاكانی وان، مووش، هەکاری و بهدلیس رێگاوبانی هەزار و ٦٤ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی سەختی کەشوهەواوە بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بهپێی راگهیەندراوێکی گهوره شارهوانی وان، رێگاوبانی ٧٠٢ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی بەفربارین و رههێڵهوه داخراون.
تیمهكانی راماڵینی بهفر، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ راماڵینی بەفری سەر شەقام و کۆڵانەکان و كردنهوهی رێگا داخراوهكان.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی یازدەهەمینی وشکانیی لە هەوڵدان بۆ راماڵینی بەفری سەر رێگای وان-هەکاری تا رێگاکە بەڕووی هاتوچۆدا دانەخرێت.
لە قەزای ئەرجیش کە کەشوهەوایەکی زۆر سارد کاریگەرە، لقی درەختەکان بەستوویەتی و ناوچە بەرزەکانیش بە تەم داپۆشراون، ئەوەش دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.
بە درۆن وێنەی پارکەکان و کەنار دەریاچەی وان گیرا کە تارای سپیان پۆشیوە و شەیدایانی وێنەش دیمەنە جوانەکانیان وێنە گرت.
- هەکاری
بارینی بەفر کە دوو رۆژە لە شارەکە بەردەوامە، بووەتە هۆی داخرانی ژمارەیەک رێگای هاتوچۆ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، لەسەرانسەری پارێزگاکەدا، بەفر رێگای ٣٢٨ ناوچەی نیشتەجێبوونی بەڕووی هاتوچۆدا داخستووە.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر پاککردنەوە و خوێڕێژکردنی رێگاکان.
شارەکە کە بەهۆی بەفرەوە تارای سپی پۆشیوە، هاووڵاتیان و کاسبکاران بەفری کەڵەکەبووی سەر بان و ئۆتۆمبێلەکانیان راماڵی.
- مووش
لە پارێزگای مووش بەهۆی بەفر بارینەوە، رێگای ١٤ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
سەرۆکی گرووپی راماڵینی بەفر سەربە فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، هاکان چۆلاک باسی لەوە کرد کە لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگاکان بەزووترین کات.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوە کرد کە رێگای ٢٠ گوند بەهۆی بەفربارینەوە داخراوە.
ئومیت کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان بەزووترین کات.