Özcan Yıldırım
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لە کتێبەکەیدا بەناوی ''تورکیا: هێزێکی بەرقەرارکەری سەقامگیریی لە سەردەمی پشێویی جیهانییدا'' کە بە زمانی ئینگلیزی نووسیوێتی، باسی لە تێزەکانی تورکیا و رۆڵی بەرقەراری سەقامگیریی و پارێزەری شیرازەیی کردووە لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا کە جۆرێک پشێوی لە سیستمی جیهانییدا روو دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون کتێبە نوێکەی بە ناوی "Türkiye as a Stabilizing Power in an Age of Turmoil (تورکیا: هێزێکی بەرقەرارکەری سەقامگیریی لە سەردەمی پشێویی جیهانییدا)" بڵاوکردووەتەوە.
کتێبە کە لەلایەن Academica Pressەوە بڵاوکراوەتەوە کە لە ئەمریکا و ئیمارات چالاکی هەیە، دۆزینەوە گرنگەکانی تێدایە سەبارەت بە سیستمی جیهانیی.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لە کتێبەکەدا باس لەوە دەکات لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا کە جۆرێک پشێوی لە سیستمی جیهانییدا روو دەدات، تورکیا بە تێزەکانی رۆڵی بەرقەراری سەقامگیریی و پارێزەری شیرازە دەگێڕێت.

کتێبەکە رۆڵی تورکیا کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا لە سیستمی جیهانیدا گێڕاویەتی شیی دەکاتەوە لەگەڵ ئەو تەحەدیانەی رووبەڕووی بۆتەوە، هەروەها تێڕوانینی سیاسەتی دەرەوەی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان دەخاتەڕوو.
هاوکات لە کتێبەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیستمی نێودەوڵەتیی هەمیشە قەیرانی دروست کردووە و سیستمەکە دوورە لە دەستەبەرکردنی ئاشتیی و سەقامگیریی.
فەخرەددین ئاڵتون لە کتێبەکەیدا نووسیوێتی ''تورکیا بەو کارامەییەی بە رابەرایەتی سەرکۆمار ئەردۆغان لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا نیشانیداوە بووەتە نموونەیەکی گرنگ و ئومێدێکی گەورە بۆ سەقامگیریی جیهانیی و جیهانێکی دادپەروەرتر''.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون سەبارەت بە رۆڵی تورکیا لە جیهان و ناوچەکە بەتایبەتی دەڵێت ''لە زۆر شوێنی جیاواز هەر لە بالقانەوە تا لیبیا و لە سۆماڵەوە تا خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، تورکیا یان لە ناوەندی چارەسەریدا بووە، یاخود هاوکار بووە لە دەستەبەرکردنی سەقامگیرییدا''.
