توركيا

فەخرەددین ئاڵتون پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون بەمەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی سەرۆکی نوێی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردار قەراگۆز کرد.

Mehmet Tosun  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 08.04.2021
فەخرەددین ئاڵتون پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون بەمەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی سەرۆکی نوێی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردار قەراگۆز کرد.

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، ھاوشانی سەرۆکی نوێی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردار قەراگۆز، بەڕێوەبەری گشتی وەشان و جێگری بەڕێوەبەری گشتی، مەتین موتانئۆغڵو و جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، موستەفا ئۆزکایا پێشوازیان لە فەخرەددین ئاڵتون کرد.

فەخرەددین ئاڵتون لەمیانی سەردانەکەیدا رایگەیاند کە ئاژانسی ئانادۆڵو یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوەکانی مێژووی تورکیا لە بواری رۆژنامەوانیی و جەختیشی لەوە کردەوە کە لە قۆناغی نوێی تورکیادا ئاژانسی ئانادۆڵو لە نێو ئاژانسە جیھانییەکاندا لە پێگەیەکی زۆر گرنگ دایە .

ئاڵتون ئەوەشی خستەڕوو کە ئاژانسی ئانادۆڵو رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە بەنێودەوڵەتیکردنی تورکیا و دیبلۆماسی و رۆژنامەوانیی. گوتیشی: "ئەمڕۆ لێرەدا ئاڵایەک دەستاودەست کرا (رادەستکردنی ئەرک) من بەمەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنمان کرد. بەم ھۆیەوە بە جەنابیان دەڵێم ببێتە 'مایەی خێر' ئەم ئەرکە".

فەخرەددین ئاڵتون سوپاسی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆڵ کازانجی کرد بەھۆی ئەم خزمەتانەی تاکو ئێستا پێشکەشی کردووە و گوتیشی: "خوا خزمەتی باشتری پێ ببەخشێ. پێموایە ئێمە پێکەوە لە قۆناغی نوێدا ھەروەکو پێشتر کاری باش دەخەینەڕوو".

لە بەرامبەر ئەمەدا بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار قەراگۆز سوپاسی فەخرەددین ئاڵتونی کرد.

رۆژی چوارشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢١، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆڵ کازانجی پۆستەکەی رادەستی سەردار قەراگۆز کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın