Savaş Güler
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
قۆنیا – AA
فڕۆكه‌یه‌ك له میانی نمایشی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی كاراتای شاری قۆنیا كه‌وته‌خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له شوێنێكی چۆڵ له گه‌ڕه‌كی فه‌وزی چاكماك له ناوچه‌ی كاراتای كه‌وتووه‌ته خواره‌وه؛ تیمه‌كانی پۆلیس، جه‌ندرمه، ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه رێوشوێنی ئه‌منییان له ناوچه‌كه گرته به‌ر.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راگه‌یاند كه كاتژمێر ١٤:١٥ فڕۆكه‌یەکی جۆری NF-5 سه‌ربه تورك یڵدزڵاری له میانی مه‌شق و راهێناندا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.