Abdullah Doğan,Ramal Abdullah Mahmood
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
قۆنیا – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل له قۆنیا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان له ناوچه‌ی كاراتای قۆنیا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و ناسنامه‌ی شۆفێرانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله هێشتا نه‌زاندراوه.
له ئاكامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌ناو هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون. ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس و تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی قۆنیای ئاك پارتی، ئه‌حمه‌د سۆرگون به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له رووداوه‌كه ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
سۆرگون به میدیاكانی راگه‌یاند كه حه‌وت كه‌س كه له‌ناو هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.