Hasan Namlı,Ömer Yasin Ergin,1 23
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
دیاربه‌كر – AA
ئه‌و تیرۆریسته‌ی په‌كه‌كه کە له ناوچه‌ی باغڵار-ی دیاربه‌كر، به ته‌قه وه‌ڵامی پۆلیسی دایه‌وه كه داوایان لێكردبوو خۆی راده‌ست بكات له چالاكی خرا.
دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاری له‌وه‌ی کە چه‌كدارێكی په‌كه‌كه خۆی له نهۆمی هه‌ره‌سه‌ره‌وه‌ی خانوویه‌كدا شاردۆته‌وه له شه‌قامی سه‌نتۆ-ی ناوچه‌ی باغڵار تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پۆلیسی هێزی تایبه‌ت ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر خانووهکە ئه‌نجامدا.
ئه‌و تیرۆریستەی په‌كه‌كه به ته‌قه وه‌ڵامی پۆلیسی دایه‌وه كه داوایان لێكردبوو خۆی راده‌ست بكات، ئه‌مه‌ش پێكدادانی لێكهوتهوه. له ئاكامدا تیرۆریسته‌كه له چالاكی خرا و یه‌كێك له پۆلیسه‌كانیش بریندار بوو.
پۆلیسه برینداربووه‌كه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
خاوه‌ن خانووه‌كه‌ش كه دوو هاوسه‌ر بوون ده‌ستگیركران و رێوشوێنی ئه‌منیش له ناوچه‌كه زیاتر كراوە.