Sinan Uslu
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، بوله‌نت توران سه‌باره‌ت به هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی هه‌ولێر كه دیپلۆماتكارێكی توركی تیایدا كوژار، رایگه‌یاند ''هه‌ده‌په‌ییه‌كان ده‌بوو وه‌ك به‌رپرسیارێتیی سیاسه‌تچی بهاتنایه و به شێوه‌یه‌كی روون ناوی رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌و تیرۆریسته بێ بههايهیان بهێنایه و ئیدانه‌یان بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تۆماری هه‌ده‌په له‌و باره‌یه‌وه زۆر هه‌ڵئاوساوه''.
بوله‌نت توران له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌وه كرد، مه‌زڵوم دا‌غ كه ناوی وه‌ك یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه راگه‌یه‌ندراوه كه دیپلۆماتكارێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێری تیادا كوژرا، یه‌كێك له ١٣ براكه‌ی په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په، ده‌رسیم دا‌غ-ه.
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا باسی له‌وه كرد كه هه‌ده‌په نه‌یتوانیوه به‌ڕوونی هێرشه‌كه ئیدانه بكات و گوتی: ''هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌یبینین هه‌ده‌په و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی جێگه‌ی باسه چ هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه. هه‌ده‌په‌ییه‌كان ده‌بوو وه‌ك به‌رپرسیارێتیی سیاسه‌تچی بهاتنایه و به شێوه‌یه‌كی روون ناوی رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌و تیرۆریسته بێ بههايهیان بهێنایه و ئیدانه‌یان بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تۆماری هه‌ده‌په له‌و باره‌یه‌وه زۆر هه‌ڵئاوساوه. كاتێک په‌كه‌كه بووه جێی باس ده‌چنه پشت تیرۆر، به‌رگری ده‌كه‌ن له رێكخراوی تیرۆریستیی. كاتێک هه‌ده‌په به‌ڕوونی ئیدانه‌ی ئه‌و تیرۆریسته و په‌كه‌كه ناكات كه ئه‌و هێرشه ناپاكه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌وا درێژه ده‌درێت به‌وه‌ی وه‌ك باڵی سیاسیی رێكخراوی تیرۆریستیی لێكدبرێتهوه و تۆماریشی له‌و باره‌یه‌وه به تێكچوو بمێنێته‌وه''.