Efsun Yılmaz,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
ئیزمیر - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند ''توركیا بابه‌تی كۆچی قاچاغ ده‌گه‌یه‌نێته شوێنێك. روونه كه ئه‌ورووپا له‌و باره‌یه‌وه ته‌نیای كردووین. به ده‌ستهێنان به پشتدا ناكرێت. ئه‌گه‌ر توركیا پێداگرانه ئه‌و كاره به‌ڕێوه نه‌بات ئه‌وا هیچ حكوومه‌تێكی ئه‌ورووپا، شه‌ش مانگ به‌رگه ناگرێت. گه‌ر ده‌یانه‌وێت با تاقی بكه‌ینه‌وه''.
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی خوانی ئێواره‌دا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا له ئیزمیر، جه‌نه‌راڵ ئه‌حمه‌د كهندیر و ستافه‌كه‌ی باسی له‌وه كرد کە بابه‌تی كۆچ كه توركیا رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه دوو ناونیشانی گه‌وره‌یه، له‌وانه‌ش له‌ژێر ناونیشانی كۆچی یاساییدا به‌تایبه‌تی سوورییه‌كان به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه روویان له توركیا كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ندێک له سوورییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان و گوتی: ''تا ئێستا ٣٣٧ هه‌زار و ٧٢٩ سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌و لێشاوهش به‌رده‌وامه''.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو باسی له‌وه كرد له كۆچی قاچاغ‌دا كه به زمانی یاسایی پێیده‌ڵێن ''كۆچی نایاسایی'' تراجیدیا روویداوه و گوتی: '' بابه‌تی كۆچی قاچاغ بابه‌تێكه به‌تایبه‌تی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریامان له‌سه‌دا ٧٠ی هه‌موو توانا، هێز و كاتی خۆیان له ده‌ریاكاندا بۆ ته‌رخانكردووه. ئه‌و به‌شه‌ی هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیا و سیاسه‌تی كۆچه‌وه نییه. بابه‌تێكه به ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه روویداوه. هه‌ڵبژاردنی وڵاتی ئه‌مه وه‌ك كورتبڕترین رێگا له لایه‌ن كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانی وڵاتانه‌وه پرسێكه توركیا به جدی رووبه‌ڕووی بۆته‌وه".
سوله‌یمان سۆیڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا چی له ده‌ست بێت ئه‌نجامی ده‌دات له‌و پێناوه‌دا گوتی: "توندترین باج له مێژوودا به‌وانه ده‌ده‌ین كه ده‌یانه‌وێت توركیا بكه‌نه بنكه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی، جا ئه‌وانه تورك بن یان بیانی. ده‌چینه ناو قۆناغێكه‌وه كه بچوكترین ده‌رفه‌ت به قاچاخچییه‌كان ناده‌ین. توركیا بابه‌تی كۆچی قاچاغ ده‌گه‌یه‌نێته شوێنێك. روونه كه ئه‌ورووپا له‌و باره‌یه‌وه ته‌نیای كردووین. به ده‌ستهێنان به پشتدا ناكرێت. ئه‌گه‌ر توركیا پێداگرانه ئه‌و كاره به‌ڕێوه نه‌بات ئه‌وا هیچ حكوومه‌تێكی ئه‌ورووپا شه‌ش مانگ به‌رگه ناگرێت. گه‌ر ده‌یانه‌وێت با تاقی بكه‌ینه‌وه. له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه دێت ره‌خنه له توركیا ده‌گرێت. به‌مه چه‌پڕه‌وێتی ٣٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات. له‌وێوه سووكایه‌تی به توركیا ده‌كات. پێشنیاز ده‌كه‌ین یاری به پشوودرێژیمان نه‌كه‌ن. وه‌رن قۆڵتانی لێههڵمان و پشتگیری توركیا بكه‌ن. با كه‌س به هه‌ڕه‌شه له‌وه تێ نه‌گات. توركیا وڵاتێك نییه یاری پێ بكرێت. توركیا خه‌باتێكی مه‌زن ده‌كات. رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی كۆچ بووینه‌ته‌وه له مێژوودا. ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان نییه (قسه له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن). ئه‌گه‌ر لێره‌وه ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه هیچ حكوومه‌تێك شه‌ش مانگیش به‌رگه(ی كۆچی په‌نابه‌ران) ناگرێت".