Savaş Güler
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
قۆنیا - AA
له شارۆچكه‌ی كاراتای سەربە پارێزگای قۆنیا، ته‌رمی سێ كه‌س كه دووانیان منداڵ بوون و كه‌وتبوونه ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی خانوویه‌كی قوڕ، ده‌رهێنران.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، به‌هۆكارێك كه هیشتا نازانرێت، خانوویه‌كی قوڕ له ناوچه‌ی ئاكچهشمهی سه‌ربه شارۆچكه‌كه رووخاوە.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری درا كه چه‌ند كه‌سێكی ناو خانووه‌كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووه رووخاوه‌كه، تیمەکانی ئافاد، ئاگركوژێنه‌وه، پۆلیس و ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
پارێزگاری قۆنیا، جونه‌یت ئۆرهان تۆپراك رایگەیاند كه ئه‌م به‌یانییه له شارۆچكه‌ی كاراتای رووداوێكی دڵته‌زێن روویداوه.
جونه‌یت ئۆرهان تۆپراك باسی له‌وه كرد كه دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه سەرجەم تیمه‌كانیان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كردووه و گوتی: "تا ئیستا ته‌رمی سێ كه‌س كه دووانیان منداڵ بوون له‌ژێر داروپه‌ردووه رووخاوه‌كه ده‌رهێنراون. زانیاریمان پێگه‌یشت كه كه‌سی دیكه له‌ژێر داروپهردووهكهدا نه‌ماوه".