Zafer Tayfur,1 23
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
وان – AA
له قه‌زای باشكاله سەربە پارێزگای وان نزیك سنوور لەگەڵ ئێران، ته‌رمی كۆچبه‌رێكی نایاسایی دۆزرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند شوانێك ته‌رمی پیاوێك له گونده‌واری كاشكۆڵ سەربە قه‌زای باشكاله ده‌بینن، جه‌ندرمه له رووداوه‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانی جه‌ندرمه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پیاوه كۆچبه‌رێكی نایاسایی بووه.
پێده‌چێت ئه‌و پیاوه كاتێك له سنووری ئێرانه‌وه تێپه‌ڕیووه بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانی له‌ده‌ستدابێت.
به‌مه‌به‌ستی توێكاری، ته‌رمی كۆچبه‌رە نایاساییەکە ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوەری وان كراوه.