Ferdi Türkten
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب به كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌گه‌زپه‌رست جگه له خه‌ڵاتكردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویکردەوە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی 10ی كانوونی یه‌كه‌م، رۆژی مافه‌كانی مرۆڤ په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی 71ـه‌مین ساڵی په‌سه‌ندكردنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، رۆژی مافه‌كانی مرۆڤی پیرۆز كردووە و رایگه‌یاندووە "به‌داخه‌وه له كۆتایی ساڵێكدا پێشوازی له‌م رۆژه ده‌كه‌ین كه ئه‌و مافانه‌ی به جاڕنامه خرانه ژێر پارێزیه‌وه پێشێلكراوه، نادادپه‌روه‌ری زیادیكردووه، بێ تاوانه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕیانه‌وه كوژراون و له‌نێوان به‌زه‌یی و مرۆڤایه‌تیدا دیواری نوێ دروستكراوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاندووە "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه نۆ ساڵه هاوار و ناڵه‌ی ملیۆنەها كه‌س له سووریا نابیستێت، به‌و بێ ده‌نگییه‌ی گه‌وره‌ترین گورزی له به‌هاكانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ داوه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە "به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب به كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌گه‌زپه‌رست جگه له خه‌ڵاتكردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه".