Mesut Varol,Serdar Adıyaman,1 23
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
وان – AA
رێگای ٢٧ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای وان له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كرانه‌وه كه به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه داخرابوون.
گه‌وره شاره‌وانی وان رایگه‌یاند، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگای ٢٧ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان له قه‌زاكانی باهچه‌سه‌رای، گورپنار و باشكاله كرده‌وه كه به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه داخرابوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی بێت و به شێوه‌یەکی پچڕپچڕیش به‌فر ببارێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ سێشەممە له هه‌كاری ٧ و له به‌دلیس ٦ و له وان ٥ و له مووش-یش ٣ پله، تۆمار بكرێن.