Necat Hazar,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
وان - AA
له پارێزگاكانی وان، مووش، هه‌كاری و به‌دلیس رێگاوبانی ١٦٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
به‌پێی راگهیەندراوێکی گه‌وره شاره‌وانی وان لە سەنتەری پارێزگاکە و قەزاکانی دەورووبەی، رێگای ٣١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی سەختی کەشوهەواوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.
لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بەفرەوە، رێگاوبانی ٧٦ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگاکە، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوە کرد کە بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکان کاریگەربووە و تیمەکان کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە بەفربارین بەتایبەتی لە ناوچە بەرزەکان کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
شێخموس یەنتور هەروەها باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفربارینەوە، رێگای ٥٨ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە و تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کردنەوەیان.
هاوکات بەهۆی بوونی تەمێکی چڕ لەسەر رێگای بەدلیس-مووش شۆفێران دووچاری ئاستەنگ بوون.