Fecri Barlık,Şener Toktaş
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
بەدليس - AA
لە ئەنجامى رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای بەدلیس کە لە نێوان پاسێك و بارهەڵگرێك روویدا، دوو كەس گيانيان لەدەستدا و ١٢ ی دیکە برينداربوون.
لە سەر رێگەى گشتيى بەدليس و شارۆچكەى بايكانى سيرت، پاسێك و بارهەڵگرێك پێکیاندادا.
ژمارەيەكى زۆر جەندرمە و تيمى تەندروستى گەيشتنە شوێنى رووداوەكە.
بە پێى ئامارە سەرەتاييەكان، رووداوەكە گيانلەدەستدانى دوو كەس و برينداربوونى ١٢ى ديكەى لێكەوتووەتەوە.
بەهۆى رووداوەكەوە رێگاى سەرەكى بەدليس-بايكان بەڕووى هاتوچۆدا داخرا.