Fahrettin Gök,Günay Nuh,Cüneyt Çelik,1 23
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
ئەرزڕووم - AA
بەپێی راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ناوچەی ١٢ی کەشناشی، کەشوهەوای رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو باراناوی و سارد دەبێت و بەخراپی کار دەکاتە ژیانی خەڵک لەناوچەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رەشەبا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ بە کەمی هەڵدەکات.
نزمترین پلەی گەرما کە لەژێر سفرەوە تۆمار دەکرێت لە ديرسم ٩، لەئەرزینجان ٤، لە ئیدر ١، لە قەرس ١٢ و لە ئەردەخان ٦ پلە ، لە ئاگری ٥پلە ، لە ئەرزڕووم ٣ پلە دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە ئەرزینجان ١٠، لە دێرسم و ئیدر ٩، لە ئەرزڕووم ٣ و لە ئاگری ٢ لە قەرس ١ پلە و لە ئەردەخان سفر پلەی سیلیزی دەبێت.
لە ناوچەکانی قەرس و ئەردەخان لە بەرەبەیانەوە بەفربارینێکی چڕ دەستی پێکردووەتەوە.