Ramal Abdullah Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
یۆزگات – AA
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له قه‌زای یهركۆی پارێزگای یۆزگات كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٠ی دیكه‌یش بریندار بوون.
پاسێك كه ناسنامه‌ی شوفێره‌كه‌ی نه‌زاندراوه له كاتی رۆیشتنی له رێگای ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و یۆزگات له ناوچه‌ی سالمانلی قه‌زای یهركۆی له كێڵگه‌یه‌كی سه‌ر رێگا وه‌رگه‌ڕا.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٠ی دیكه‌یش بریندار بوون.
بریندارانیش به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گوازرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی یهركۆی، یۆزگات و كرككاله.