Ömer Ertuğrul,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2017
یۆزگات - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ لەبارەی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره سبه‌ی بەرێوەبچێت رایگه‌یاند "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه ده‌كات، نه‌ك دواخستنی. دواخستنی واتا ره‌زامه‌ندی به ئه‌نجامدانی له كاتێكی داهاتوودا. ئێمه رازی نین به‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه له به‌روارێكی داهاتووشدا بكرێت. داواده‌كه‌ین ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و نه‌كرێت، چونكه ریفراندۆمێكی له‌و شێوه‌یه له‌مڕۆدا له كاتێكی داهاتووشدا كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی ئاگرێك كه به‌ری پێنه‌گیرێت، ده‌بێته هۆی دروستبوونی كاره‌سات".
له گوتارێكدا كه له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی چایرالانی سه‌ربه پارێزگای یۆزگات پێشكه‌شی كرد، بەکر بۆزداغ باسی له‌وه كرد كه بڕیاری ریفراندۆم لە لایەن ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق راسته‌وخۆی په‌یوه‌ندی به توركیاشه‌وه هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره‌كه راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یه و دژ به ئاسایشی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی توركیایە و، گوتی: "ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راستهوخۆیە بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاك، یه‌كێتیی سیاسیی، سه‌روه‌ری و ئاسایشی نیشتمانی عێراق. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئێران. كه‌س ناتوانێت له توركیا چاوه‌ڕوان بكات رووداوێكی وه‌ها گرنگ نه‌بینێت و نه‌بیستێت كه توركیا به‌رگری له زۆر وڵات ده‌كات و، ئه‌و رووداوه‌ش له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه بە یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. توركیا هه‌رگیز بێ هه‌ڵوێست نابێت به‌رامبه‌ر پێشهاتێكی له‌و شێوه‌یه. له‌به‌رئه‌وه له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته هاتۆته ئاراوه به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، سه‌رۆكوه‌زیرانمان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان، ته‌واوی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان له هه‌وڵ و ته‌قه‌لادان بۆ به‌رگرتن له‌و ریفراندۆمه".
به‌كر بۆزداغ ئاماژەی بەوە دا کە جگە لە ئیسرائیل هەموو جیهان دژی ریفراندۆمە و، گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، عێراق، ئێران، تورکیا و وڵاتانی دیکەش دژی ئەو ریفراندۆمەن. تەنها ئەوان نا بەشی زۆری ئەو کەسانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی هەرێمیی لە باکووری عێراقیش دەژین دژن. تورکمانەکان هەموویان و عەرەبەکان و بەشێکی بەرچاوی کوردەکانیش کە لەو هەرێمە دەژین لە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەن. پەرلەمانی عێراق بڕیاری لە دژی دا بەشی زۆری پەرلەمانتاران بەشدارییان نەکرد، نزیکەی نیوەی پەرلەمانتارانیش بە نەخێر دەنگیاندا بۆ ریفراندۆمەکە. لەبەرئەوە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم نایاساییە".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا هەروەها سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەم بڕیارە پێچەوانەی زۆر رێککەوتننامەکەی واژووکراوی نێوان تورکیا و عێراق و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە و، گوتیشی: "بە پێی پەیماننامەی لۆزان و پەیماننامەی ئەنقەرە کە لە نێوان تورکیا و عێراق واژووکراون تورکیا زۆر مافی هەیە. ئێمە وەک حکوومەت بە تایبەتی تیشک دەخەینە سەر پاراستنی ئەو مافانەمان. ئەو رێککەوتننامانە کۆمەڵێک ماف و دەسەڵاتییان بە تورکیا داوە. ئێمە هاوشێوەی ئەوەی تاکو ئێستا کردوومانە بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئەو مافانەمان".
- "ده‌خوازین هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه نه‌ك دوابخرێت"
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بەکر بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و، گوتی: "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه ده‌كات، نه‌ك دواخستنی. دواخستنی واتا ره‌زامه‌ندی به ئه‌نجامدانی له كاتێكی داهاتوودا. ئێمه رازی نین به‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه له به‌روارێكی داهاتووشدا بكرێت. داواده‌كه‌ین ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و نه‌كرێت، چونكه ریفراندۆمێكی له‌و شێوه‌یه له‌مڕۆدا له كاتێكی داهاتووشدا كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی ئاگرێك كه به‌ری پێنه‌گیرێت، ده‌بێته هۆی دروستبوونی كاره‌سات".