Günay Nuh,Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
ئەردەخان- AA
بەفری مانگی نیسان لە ئەردەخان، دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی بە شارەكە بەخشیوە.
شەوی رابردوو شەپۆلێكی بەفراوی ناوەندی پارێزگای ئەردەخان و بەرزاییەكانی سنوورەكەی گرتەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوامبوو.
بەفرەكە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی بە شارەكە بەخشیوە.
دانیشتوانی شارەكە بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلە بەبەفر داپۆشراوەكانیان پاككردەوە.
هاووڵاتییەك بەناوی ئیسماعیل ئاكتورك دەڵێت، "بەفری نیسان جوانییەكی تایبەتی هەیە. بەفر تایبەتمەندییەكی ئەردەخانە و جوانییە. دیمەنێكی بەخشیوە شایانی تەماشاكردنە".