Heman Hussein Yaseen
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
شەپۆلێکی بەفر و باران بارین رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و بەھۆیەوە لە سەنتەری شاری ھەولێر لە بەرەبەیانەوە بارانبارین دەستی پێ کردووە و لە دەربەندی گۆمەسپان بەرەوە چیای سەفین بەفربارین ھەیە و لە دامێنی چیای سەفین رێگای سەرکەوتن بۆ چیاکە بەھۆی بەفربارینەوە داخراوە و پلەی گەرماش لەو شوێنە سفر پلەی سەدییە.
ھاوکات جگە لە ناوچە سنوورییەکان لە ناحیەی پیرمام و قەزای شەقڵاوەش بەفر باریووە و بەمھۆیەوە پلەکانی گەرما دابەزیوون.
هاوکات راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر بڵاوی کردووەتەوە کە بەھۆی بەفربارینەوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت و شوفێران لەکاتی ئێستادا وەکو جێگرەوە دەتوانن رێگای ھەولێر-شەقڵاوە- ھیران بەکاربهێنن.