منداڵانی عێراق یەکەم قوربانیی دەستی جەنگ
- منداڵانی کارکەر، بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکانیان، لەبەرامبەر بڕێک پارەی کەمدا ناچار بە کارکردن دەکرێن و زۆرجار لە هەلومەرجێکی مەترسیداردا بۆ چەندین کاتژمێر کار دەکەن.
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
منداڵانی کارکەر، بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکانیان، لەبەرامبەر بڕێک پارەی کەمدا ناچار بە کارکردن دەکرێن و زۆرجار لە هەلومەرجێکی مەترسیداردا بۆ چەندین کاتژمێر کار دەکەن.
هەلومەرجی کارکردنی منداڵان وا دەکات نەتوانن بچنە بەرخوێندن و یاری لەگەڵ هاورێکانیاندا بکەن و کاتە بەتاڵەکانیان بە شتی بەسوودەوە بەسەر بەرن.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگە یەک لە دوای یەکەکانەوە رووبەڕووی چەندین بارگرژی خێزانەکان بۆتەوە و باری ئابووری هەندێک لە خێزانەکان لە خوار ئاستی هەژاریەوەیە، ئەمەش وای کردووە کە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە بە منداڵ و مێردمنداڵەوە بچنە سەر کار و دەستبەرداری خوێندن ببن.
لە سلێمانی و بەتایبەت لهناو بازاڕدا، بهشێوهیهكی بهرچاو منداڵان بهدی دهكرێن كه سهرقاڵی کاركردنن.
ئەوان بەهۆی نالەباری بژێوی ژیانیان، شانیان داوەتە بەر کارێکی سەخت و رۆژانە لەبەر گەرما و سەرمادا ناچارن بە کارکردن.
کارکردنیان رێگرێکە لە یاریکردن و گاڵتەوگەپ لەگەڵ هاورێکانیاندا، بۆیە زۆرێکیان سەرقاڵی فرۆشتنی كهلوپهلی یاری منداڵانن هەندێکیشییان سەرقاڵی ئاو فرۆشتنن و ئەوانەی تریش پلاستیك و مقهبای كۆن كۆدهكهنهوه تاوەکو به كیلۆ بیفرۆشنهوه.
زۆربهی زۆری ئهو منداڵانهی لەنێو بازاڕەکانی سلێمانی و شارە جیاجیاکانی هەرێم و عێراقدا کار دەکەن لە خێزانی ئاوارهكانی ئهو ناوچانهی عێراقن كه بههۆی شهڕی داعشهوه له كهمپهكانی پارێزگاکانی هەرێم نیشتهجێ بوون به تایبهت كهمپهكانی شارۆچكهی عهربهت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی منداڵاندا کە بە بڕیاری کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ژمارە (٤٤/٢٥) لە ٢٠ی تشرینی دووەەمی ١٩٨٩ دەرچووە و خۆی لە ٤١ ماددەدا دەبینێتەوە، سەرجەم مافەکانی منداڵان بەرچاو گیراوەو لە ماددەی ٣٨دا ھاتووە ''ھیچ منداڵێکی خوار تەمەن ١٥ ساڵ، نابێت بچێت بۆ شەڕ و جەنگ؛ دەوڵەت و دەسەڵات دەبێت لە کاتی جەنگدا چاودێری و پارێزگاری لە منداڵان بکەن".
لە ماددەیەکی تردا ھاتووە "ھیچ کەس بۆی نییە منداڵان ناچار بە کارگەلێک بکات کە گەشەی جەستەیی و دەروونییان دەخاتە مەترسییەوە. ئەرکی وڵاتان لەم بارەوە ئەوەیە، بەرزترین و نزمترین دۆخ و تەمەنی کاری بۆ منداڵان دەستنیشان بکەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن