Hamit Hüseyin
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لە پەیامێکدا جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پیرۆز دەکات.
بە پێی ھەوالێکی مالپەری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا "سەرۆکوەزیرانی عێراق ھیوای ئەوەی خواستووە کە نەورۆزی ئەمساڵ ھەڵگری موژدەی کۆتاییھاتنی تیرۆریستانی داعش بێت و بەھاری ئەمساڵ بەھاری سەقامگیری و ئاساییش و خۆشگوزەرانی بێت بۆ وڵات".