yunus keleş
14 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2020
ئاکرێ - AA
بارسته ههوایهكى سارد رووی له ههرێمى كوردستان كردووە و پلهكانى گهرما نزم بوونهتهوه و شهپۆلێكی بهفربارین ناوچه شاخاوییهكان و سهنتهری پارێزگاكانی گرتهوه.
شهپۆلێكی بهفر بارین ئاکرێی گرتووەتەوە و تا ئەو رادەیەی کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی خەڵک و رێگەکانی هاتوچۆ بەرووی خەڵکدا داخرابوون.
ئەمڕۆ لەگەڵ جێگیربوونی کەشوهەوا رێگەکان کرانەوە و کارمەندانی شارەوانی و تیمەکانی فریاکەوتنی لە شوێنە تایبەتەکان جێگیر کراون و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگەوبانەکان و یارمەتیدانی ئەو گەشتیارانە کرد کە لە شوێنە جیاجیاکانەوە سەردانی ناوچەکە دەکەن و رێگەکانیان کردەوە.
خەڵکی شارەکەش هاوکات دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی سەر بانەکان و کۆڵانەکانیان.

لە درەنگانی شەوی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەفربارینەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەستی پێکرد و پاشان کاریگەرییەکەی بەھێزتر بوو و تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم، بڵاویکردەوە کە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان دەگرێتەوە.