Selami Küçükoğlu,Günay Nuh,Hüseyin Demirci
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم - AA
سەرماوسۆڵە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان کاریگەر بوو.
پلەکانی گەرما لە شەودا لە ئەرزەڕۆم، ١١ پلەی ژێر سفری سەدی بوو و بەهۆی کاریگەری سەرماوە توێژی بەستوو لەسەر رێگا و شەقامەکاندا دروست بوو.
نافورە مێژووییەکانی ناو باخچەی مزگەوتەکانی شار بە سەهۆڵ داپۆشران.
هاووڵاتتیان توێژی بەستوویی سەر جامی ئۆتۆمبێلەکانیان شکاند کە بە بەهۆی سەرماوە دروست بووبوو.
هەروەها توێژی بەستوو لەسەر جامی ژمارەیەک لە خانوو، شوێنکار و وێستگە داخراوەکانی سەر شەقامی جمهورییەت بەدی کرا.
ئەستووریی بەفر لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری پاڵاندۆکەن بە ٢٢ سانتیمەتر و لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری کۆناکڵی بە ١٠ سانتیمەتر پێوانە کرا.
- ئەردەخان
پلەکانی گەرما لە شەودا لە ئەردەخان، ١٨ پلەی ژێر سفری سەدی بوون، ئەمەش کاریگەری کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
بەهۆی ساردی کەشوهەواوە، توێژی بەستوو لەسەر رێگا و شۆستەکانی شارەکە دروست بوو.
جامی هەندێک لە خانوو و شوێنکارەکان بە سەهۆڵ داپۆشرا.
- قەرس
لە قەزای ساریکامیش بەهۆی کاریگەریی سەرماوە، چەم و گۆمەکان بە سەهۆڵ و جامی خانووەکان بە زوقم داپۆشران.
سیخەسۆڵەیش لە دەوری هەندێک لە نافورەکان دروست بوو.