Hilmi Tunahan Karakaya,Cüneyt Çelik,Günay Nuh,Abdullah Söylemez
10 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم - AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان و ئاگری بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، گۆلاوەکان و تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکان بەستیان.
شەپۆلێکی بەفربارین لە شەودا، رووی لە ئەرزەڕۆم کرد و دواتر پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین و گەیشتنە ١٥ پلەی ژێر سفری سەدی، بەمهۆیەشەوە حەوزی بەشێک لە مزگەوتەکان و نافورەی سەر شەقامەکان بەستیان.
بەهۆی سەرماوسۆڵەشەوە لە هەندێک شوێن رێگا و پلیکانەکان بەستیان و جامی ئۆتۆمبێلەکانیش زوقمیان گرت.
ئەستووری بەفر لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن گەیشتە ٢٦ سانتیمەتر.
- قەرس
لە پارێزگای قەرس، شەپۆلی بەهێزی سەرماوسۆڵە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد، بەهۆی سەرماوسۆڵەشەوە گۆماوەکان و جامی ئۆتۆمبێلکان بەستیان.
هاووڵاتییان لەڕێی داپۆشینی ئۆتۆمبێلەکانیان بە بەتانی و فەرش هەوڵیاندا ئۆتۆمبێلەکانیان بپارێزن.
- ئەردەخان
کاریگەرییەکانی سەرما لە پارێزگای ئەردەخان-یش بەردەوامبوون و بەوهۆیەوە گۆلاوەکانی شارەکە بەستیان.
هەروەها لە شوێنەکانی تایبەت بە خلیسکێنەی قەڵای ئەردەخان، چلوورە بە گوێسەبانەکاندا هاتنەخوار.
- ئاگری
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی دوێنێ پارێزگای ئاگری گرتەوە، سەرمایەکی زۆر رووی لە شارەکە کرد.
هەروەها بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرماوسۆڵەوە، رووباری موراد و کانیاوەکان بەستیان.
بەهەمان شێوە جامی پەنجەرەی خانوو و شوێنکارەکان زوقمیان گرت و هاووڵاتییان بە بەتانی و کومبار ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشی.