Deniz Çiçek Palabıyık
10 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
تیمەکانی پاراستنی گومرک سەربە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، لەناو بارهەڵگرێکدا دەستیان بەسەر ٣٣٠ مۆبایلدا گرت کە هەوڵدەدرا بەشێوەی نایاسایی بهێندرێتە ناو تورکیاوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و پاراستنی گومرک لە دەروازەی سنووریی خابوور، گومانیان لە بارهەڵگرێک کردووە کە دەیویست لە عێراقەوە بێتە ناو خاکی تورکیا و لە ئەنجامی پشکنینی بەشی عەمباری بارهەڵگرەکەشدا، حەشارگەیەک دۆزراوەتەوە کە تیایدا ٣٣٠ مۆبایلی بەکارنەهاتوو، دۆزراونەتەوە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی سلۆپی، لێکۆڵێنەوەی لە رووداوەکە دەست پێ کردووە.