Cihan Demirci
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
ئەدیرنە - AA
لە پارێزگای ئهدیرنه باكووری خۆرئاوای توركیا، بەهۆی تەمەوە مەودای بینین بۆ ٥٠ مەتر کەمبووەتەوە.
ئەو تەمە چڕەی لە دوێنێوە باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە و تا ئێستا بەردەوامە، بەیانی ئەمڕۆ کاریگەری زیادی کرد و بووە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ شۆفێران.
بۆ رێگریکردن لە رووداوی هاتوچۆ، تیمەکانی پۆلیس بە بەردەوامی شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە.
لە شارەکەدا کە مەودای بینین بۆ ٥٠ مەتر کەمبووەتەوە، شوێنەوارە مێژووییەکان کەوتوونەتە ژێر تەمەوە.
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی شارەکە، باس لەوە دەکەن پلەکانی گەرمای شارەکە پێنج پلەی سەدیيە و کاتەکانی پاش نیوەڕۆ ئەو تەمەی باڵی بەسەردا کێشاوە نامێنێت.