دیداری دووهەمی زانایانی باڵکان کە لە ئەدیرنە بەڕەوەچوو کۆتایی هات
لە بەیاننامەی کۆتایی دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە جیهانی ئیسلام چالاک بێت و گرنگیی بدات بە کارە بەرهەمدارەکان بۆ ڕێگریی کردن لەو جینۆسایدەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دەدات.
Edirne
ئەدیرنە - AA
دیداری دووهەمی زانایانی باڵکان کە لە ئەدیرنە بەڕێوەچوو، کۆتایی هات.
بە میوانداری پارێزگاری ئەدیرنە و هاوبەشی وەقفی میمار سینان لە ئەدرینە و پلاتفۆڕمی هاریکاریی شارەکانی باڵکان، سەرۆک موفتی و موفتی و زانایان لە باکووری مەقدۆنیا، کۆسۆڤۆ، ئەلبانیا، سربیا، بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، تراکیای ڕۆژئاوا، بولگاریا، ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، مۆنتینیگرۆ، کرواتیا و کریمیا بەشداریان لەو دیدارەدا کرد، کە لە هۆتێلێکی شارەکە بەڕێوەچوو.
بەیاننامەی کۆتایی دیدارەکە لەلایەن سەرۆکی وەقفی زانایانی ئیسلام، پرۆفیسۆر د. نەسروڵڵا هاجیموفتیئۆغڵو خوێندرایەوە.
هاجیموفتیئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد لە دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە سەبارەت بە چەندین پرس، لەوانە دۆخی غەززە، خزمەتگوزارییە ئایینییەکان، چالاکییە کلتوورییەکان، کێشەکانی خێزان و یەکگرتوویی ئوممەت.
هەروەها هاجیموفتیئۆغڵو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە جیهانی ئیسلام بەتایبەتی چالاکتر بێت بۆ ڕێگریی کردن لە جینۆسایدی غەززە و، ڕایگەیاند: "ئەوەی بەرامبەر ئیسرائیل بێ دەنگە و هیچ وتەی لێوە نایەت کە بەبێ جیاوازی هەموو کەسێک لە غەززە لە منداڵ، ژن، کەسانی بەساڵاچوو، هاووڵاتی مەدەنی دەکاتە ئامانج، هەر ئەوەشنا بەڵکو بە پێچەوانەوە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن، ئەوە دەردەخات کە لە دوو فاقیدان".
هاجیموفتیئۆغڵو ئەوەیشی خستەڕوو بۆ ئەوەی کۆتایی بە جینۆسایدی دڕندانە لە غەززە بهێندرێت و کەرامەتی مرۆڤایەتی ڕزگار بکرێت، پێویستە گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتیش موسڵمانان لە ڕووی کۆمەڵایەتیی، ئابووریی و سیاسییەوە دەست بەکار بن.
گوتیشی: "ماوەیەکی زۆرە لە ڕێگەی پێکهاتەی نەتەوەیی و گرووپە ئایینییەکانەوە هەوڵی پارچەکردنی ئوممەتی ئیسلامی دەدرێت و دەرئەنجامە تاڵەکانی ئەمەش لە ناوچە ئیسلامییەکان بەردەوامە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، زۆر گرنگە زانایانی ئیسلام و ڕیشسپیان بە گیانی یەکگرتوویی و برایەتی دیدار و کۆبوونەویە زیاتر ئەنجام بدەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
