Fahrettin İbrahim
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
بە پێێ هەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 8 - 4 - 2016 سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یاوەری كە لە جێگری سەرۆكوەزیران قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان فوئاد حوسێن و گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی پێكهاتبوو، بە یاوریی كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر، سەردانی بەغدایان کردووە.
بە پێی ئەم هەواڵە، "له سهرهتاى سهردانهكهیدا شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری و ژمارەیەك لە بەرپرسان و دیپلۆماتكارانی ئەمەریكا كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ناوچەكە و قەیرانی دارایی كە رووبەڕووی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بووەتەوە و رەوشی ئەمنیی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و هەنگاوەكانی داهاتووی نێوان بەغدا و هەولێر و هاوپەیمانان بۆ ئازادكردنی شاری مووسڵ لە دەستی تیرۆر و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ".
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێم رادەگەیەنێ کە "هەردوولا جەختیان لە پتەوتركردنی پیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە و بەڕێز جۆن كیری؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی كە هاوكاریی عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی. هەروەك بەردەوامیی هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی لە شەڕی دژى تیرۆردا و لەمبارەیەشەوە ڕۆڵی خەڵك و حكوومەت و هێزی پێشمەرگەی لە وەستاندنی مەترسیی تیرۆر و سەركەوتنە بەردوامەكانی پێشمەرگە بەسەر تیرۆرستانی داعشدا بەرز نرخاند".
هەروەها ڕۆڵی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی تیرۆرستانى داعش بەگشتی و ئەمریكا بەتایبەتی و هاوكارییە سەربازییی و مرۆییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە و تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.