داواکاری گشتیی سکاڵانامە لەبارەی دۆسیەی ئەحمەد ئۆزەر خستەڕوو
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە دۆسیەی دادگایی کردنی ئەحمەد ئۆزە کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری پەکەکە/کەجەکە دەستگیرکرا و پاشان لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت دوورخرایەوە، داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ، داوای کرد ئۆزەر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ تا ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت.
ئۆزەر کە بەهۆی تاوانێکی دیکەوە دەستگیرکراوە، لەگەڵ پارێزەرەکانی بەشداری لە دانیشتنی دادگاکەدا کرد، کە لەلایەن ١٤هەمین دادگای سزای قورسی ئیستانبوڵەوە لە گرتووخانەی مەڕمەڕە بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا داواکاری گشتیی سکاڵانامەی خۆی لەبارەی دۆسیەکە خستەڕوو و، داوای کرد بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ تا ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر ئۆزەردا بسەپێندرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
