Çiğdem Münibe Alyanak
24 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
پرۆژەکە کە هەنگاوێکە بۆ زیادکردنی توانای دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتی ژێر زەوی سیلیڤری کە یەکەم دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتیی تورکیایە و سەربە کۆمپانیای هێڵەکانی بۆری و گواستنەوەی نەوتە (BOTAŞ)، لەگەڵ دەستبەکاربوونی نۆ بیری سەکۆی DP 1، دامەزراوەی Faz-1یش تەواو دەبێت.
لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەکەشدا، کارەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی تواناکانی دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتی سیلیڤری دەبێتە گەورەترین دامەزراوە لە ئەورووپادا.
لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، ئامێری هەڵکەندنی ''ئانادۆڵو'' و ''ئاراس'' لەسەروو عەمبارەکانی ژێر زەوی کە دەکەونە کەناراوەکانی سیلیڤری لە دوو سەکۆی جیادا تێکڕا ١٨ بیریان هەڵکەندووە. لە کۆتایی پرۆژەکەشدا لە کۆی ١٨ بیری عەمبارکردن تاقیکردنەوەی لێشاوی گاز لە ١٤یاندا بەسەرکەوتوویی تەواوبوو.
لەو پرۆژەیەدا کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ تەواو ببێت، پێشبینی دەکرێت توانای عەمبارکردن لە ٣،٢ ملیار مەترسێجاوە بگەیەندرێتە ٤،٦ ملیار مەترسێجا، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی رۆژانە لە ٢٨ ملیۆن مەترسێجا بگەیەندرێتە ٧٥ ملیۆن مەترسێجا.
جێگری بەڕێوەبەری پرۆژەی دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتی سیلیڤری، گولتەکین چاپکان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە نزیكەی سێ ساڵ پێش ئێستا پرۆژەکە بە كارە ئەندازیارییەكان دەستی پێ كردووە و ١٨ مانگیش لەمەوبەر سیستمی بناغەی پێكهاتە پۆڵایینەكان دانراوە.
- "زیادکردنی توانای گۆڕەپانی یەدەگی گازی سروشتی لە سیلیڤری دەسکەوتێکی گرنگ دەبێت بۆ تورکیا"
جێگری بەڕێوەبەری پرۆژەی دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتی سیلیڤری، گولتەکین چاپکان بە جەختکردنەوە لەوەی کە زیادکردنی توانای گۆڕەپانی یەدەگی گازی سروشتی لە سیلیڤری دەسکەوتێکی گرنگ دەبێت بۆ تورکیا، گوتی: "لەسەر عەمباری یەدەگێکین کە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر دۆزراوەتەوە. باس لە پڕۆژەیەک دەکەین کە گۆڕەپانی یەدەگی گازی سروشتی بووە کە دوای گەیاندی گازی سروشتی بە خەڵک، وەک گۆڕەپانی عەمبارکردن بەکار هێندراوە و بۆ ئەوەی گۆڕەپانی یەدەگ بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکار بهێندرێت و توانای زیاتر بکرێت دیزاین کراوە. لە میانی پڕۆژەکەدا لەسەدا ٨٥ی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەی بۆ پڕۆژەکە بەکارهێندراون هی سەرچاوە و کۆمپانیا تورکییەکانن".
چاپکان ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆژەکانی وەک نەوت، گازی سروشتی و پیشەسازی بە پێشەنگایەتی ئەو ئەندازیار و کارمەندە تەکنیکییانە بەڕێوە دەچن کە پێشتر پسپۆڕێتییان لەو بوارانە وەرگرتووە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە باس لەوە دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنان کە لە ماوەی ٢٠ ساڵدا، مانگانە ٢٥ ملیۆن مەتر سێجا بووە دوو هێندە و نیو زیاد دەکرێت، گوتی: "لە قۆناغی تەواوبوونی ١٤ بیردان لە تێکڕای ١٨ بیردا. تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی بیرەکان تەواو دەبن، بە وەگەڕخستنی لەسەدا ١٠٠ی هەردوو پلاتفۆرمەکە کە هەر یەکێکیان نۆ بیر لەخۆ دەگرێت، پرۆسەی دووەم قۆناغ تەواو دەبێت. یەکەم خاڵی پڕۆژەکە بەرلە هاتنی زستان بۆ خەڵک دەخرێتە بەردەست. بە تەواوکردنی پرۆژەی پلاتفۆرمی DP 1، پڕۆژەکە دەخەینە گەڕ. بەهۆی چالاکبوونی دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتی سیلیڤیری توانای نۆ بیرەکەی پلاتفۆرمی DP 1 بەرلە هاتنی زستان زیاد دەکەین و بەمەیش رۆڵ دەگێڕین لەوەی گازی سروشتی بگات بە خەڵک. لەلایەکی دیکەیشەوە بەشێوەیەکی قۆناغبەند لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ و کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا، پرۆسەی تەواوکاری بە کۆتا دەگات".
جێگری بەڕێوەبەری پرۆژەی دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتی سیلیڤری، گولتەکین چاپکان سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە بە تایبەت تورکیا، ناوچەی مارمارا و جوگرافیای نزیک دەتوانن سوودمەند بن لە گازی سروشتی دامەزراوەی عەمبارکردنی گازی سروشتی ژێر زەوی سیلیڤیری.