Murat Temizer
04 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
ئەو مانگرتنەی سبەی لە کەرتی وزەی نەرویجدا دەست پێ دەکات، پێشبینی دەکرێت هەناردەکردنی غازی سروشتیی وڵاتەکە سەدا ١٣ کەم بکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی یەکەی نەوت و غازی نەرویج، ئەو سەندیکایەنەی نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری کارمەندان و کرێکارانی کەرتی وزەی وڵاتەکە دەکەن، بەهۆی ئەوەی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر مووچە، دەست بە مانگرتن دەکەن.
سبەی لە سێ کێڵگەی کراوەی دەریادا، مانگرتن دەست پێ دەکات و ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە لە شەشی تەمووزیشدا سێ کێڵگەی دیکەی کارەکانیان رادەگرن.
لەگەڵ دەستپێکی مانگرتن لەو کێڵگانەدا، بەرهەمی رۆژانەی غازی سروشتیی وڵاتەکە ٢٩٢ هەزار بەرمیل کەم دەکات کە بە واتای کەمبوونەوەی سەدا ١٣ی هەناردەکردنی غازی سروشتیی وڵاتە دێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە رەنگە رۆژانە ١٣٠ هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکات.