Ebru Şengül Cevrioğlu
04 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ١١٢ دۆلار و ٤٥ سەنت و رۆژەکەی بە ١١١ دۆلار و ٦٣ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:١٥ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥١ بەرزبووەتەوە و بە ١١٢ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمانکاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ١٠٨ دۆلار و ٩٥ سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لە کەمی نەوتی خراوەڕوو بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ئۆپێک، پشێوییەکانی لیبیا و سزاکانی سەر رووسیا نرخی نەوت بەرزبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی پلانی مانگرتنی کرێکارانی نەوت و غاز لە نەرویج لەم هەفتەیەدا، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی رۆژانەی نەوت وڵاتەکە ١٣٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١٢ دۆلار و ٤٤ سەنت بۆ ١١٢ دۆلار و ٧٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١١١ دۆلار و ٦٧ سەنت بۆ ١١١ دۆلار و ١٨ سەنت بمێنێتەوە.