Sangar Hamad Azeez
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
عەممان - AA
کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاند، بە پەلە پێویستیان بە ٢٧١ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانەی ئاوارە و پەنابەرانی سووری.
نووسینگەی راگەیاندنی (UNHCR) کە بارەگاکەی لە عەممان پایتەختی ئوردنە روونکردنەوەیەکی لەبارەی رەوشی پەنابەرانی سووریا بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو بڕە پارە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکانی ناوخۆی سووریا و پەنابەرانی سووری لە تورکیا، لوبنان، ئوردن، میسڕ و عێراقە.
بەگوێرەی داتاکانی (UNHCR)، نزیکەی پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هەزار پەنابەری سووریا هەن کە دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزاریان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیدان.